ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی لە زاری سەرچاوەی ئێرانی و ئیسرائیلییەوە بڵاوی كردووەتەوە، ڕێبەری نوێی ئێران موجتەبا خامنەیی بەهۆی هێرشێكی ئەمەریكا و ئیسرائیل قاچێكی بریندار بووە و تا ئێستەیش ئاستی قورسیی برینەكەی نازانرێ، هەر ئەمەیش وایكردووە كە لە پەیام بۆ گەلی ئێران نەنێرێت و خۆی پێشان نەدات.
لە یەكشەمی ڕابردووەوە موجتەبا
خامنەیی وەك ڕێبەری نوێی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیاری كراوە و تا ئێستە نە پەیام و نە هیچ دەركەوتنێكی هەبووە، هۆكاری ئەمە وەك نیویۆرك تایمز بڵاوی كردووەتەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چونكە خامنەیی كوڕ بریندارە و لە ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌نگ له دژی ئێران بەر بۆردمانێكی ئەمەریكا و ئیسرائیل كەوتووە.
بەپرسانی ئیسرائیل و ئێران بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز پشتڕاستی ئەوەیان كردووەتەوە، قاچێكی موجتەبا خامنەیی بریندار بووه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه تا ئێسته ده‌رنه‌كه‌وێت و نه‌بینرێت.
یوسف پزیشكیان كوڕی مه‌سعوود پزیشكیانی سه‌ركۆماری ئێران له‌باره‌ی برینداربوونی موجته‌باوه گوتی، ئه‌و ئێسته ته‌ندروستی زۆر باشه ، ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه خامنه‌یی كوڕ له ڕۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، موجته‌با قاچێكی برینداره.