ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمەریكی لە زاری بەرپرسانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، ئەو بۆردمانانەی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە، توانیویانە دوو لەسەر سێی سەكۆكانی هەڵدانی مووشەكی ئێران تێكبشكێنن.
بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی هەردوو وڵاتەكە بۆ بلۆمبێرگ، هێرشی فڕۆكەكانی جەنگ و مووشەكە زیرەكەكان، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بە چڕی ژێرخانی بەرنامەی مووشەكی بالیستی ئێرانیان بە تەواوی خاپوور كردووە، لەوانە سەكۆكانی هەڵدانیان، ناوەندەكانی فەرماندەییكردن و سیستمی پشتیوانی لۆجتیش كراونەتە ئامانج، ئەمانەیش لە چوارچێوەی هەوڵەكانن بۆ كەمكردنەوەی تواناكانی ئێران لە هەڵدانی مووشەك بە ئاراستەی ئیسرائیل و ئەمەریكا و ناوچەكە.
ئاژانسهكه نووسیویەتی، سەرەڕای ئەو زیانە زۆرەی بە تاران گەیشتووە، بەڵام توانا مووشەكییەكانی هێشتا ماون و دەیانپارێزێت، چونكە ئێران تۆڕێكی یەكجار گەورە و فراوانی سەكۆی جووڵاوی هەڵدانی مووشەك و بنكەی پارێزراوی ژێر زەوی هەڵدانی مووشەكی هەیە، كە ئەمانە بەشێوەی نهێنی مووشەك هەڵدەدەن و فڕۆكەكان نەیانتوانیوە ئاشكرایان بكەن.
لەگەڵ بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەكانیش دژ بە یەكتر، چاودێران چاوەڕوانی ئەوە دەكەن كە ئەمەریكا و ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە بۆردمانكردنی ژێرخانی ئێران و كەمكردنەوەی تواناكانی، لە بەرانبەریشدا ئێران دەیەوێ خۆڕاگرانە بمێنێتەوه.