بەگوێرەی بەڵگەیەك كە لە میدیای عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە، داوایەك پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی لە پەرلەمان رێككەوتنی سەربازی عێراق و ئەمەریكا هەڵبوەشێتەوە، كەچی تەنیا هەشت پەرلەمانتار واژوویان لەسەر كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئادار، بەڵگەیەك لە میدیای عێراقی بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا سۆزان سەعد پەرلەمانتاری بەسرە داوایەكی بەرزكردووەتەوە بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق رێككەوتنی سەربازی و تەناهی كە بە چوارچێوەی ستراتیجی دەناسرێت لە نێوان عێراق و ئەمەریكا پووچەڵ بكرێتەوە.
لە یاداشتەكەی سۆزان سەعد هاتووە دەبێت سەرجەم هێزەكانی ئەمەریكا بچنە دەرەوە و ئەمەریكا هیچ ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بێ رەزامەندی عێراق نەكات. بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بێت تەنیا هەشت پەرلەمانتار واژوویان لەسەر كردووە، ئەمە لە كاتێكدایە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بانگەشەی ئەوە دەكات 180 پەرلەمانتاری هەیە و كە نزیكەی 100 پەرلەمانتارین سەربە میلیشیاكانن.