سیستانی هیوای سەركەوتن بۆ رابەری نوێی ئێران دەخوازێت و ناویشی ناهێنێ‌

:: PM:08:14:11/03/2026 ‌
بە بۆنەی دەستبەكاربوونی موجتەبا عەلی خامنەیی وەك رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراقدا لە پەیامێكدا بێ ئەوەی ناوی بهێنێ‌، هیوای ئەوەی بۆ دەخوازێت لە خزمەتكردنی گەلەكەی سەركەوتوو بێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئادار راگەینراوێك لە نووسینگەی سیستانی بە بۆنەی هەڵبژاردنی موجتەبا عەلی خامنەیی وەك رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت. لە دەقی پەیامەكە هاتووە"

"لەگەڵ بیرهێنانەوی سەركردەی كۆچكردووی كۆماری ئیسلامی لە ئێران سەماحەتی عەلی خامنەیی، هیوامان وایە جێگرەوە بەڕێزەكەی سەركەوتوو بێت لە خزمەتی گەلی ئێران و دوورخستنەوەی خراپەی دوژمنان و پارێزگاریكردن لە یەكێتی و گونجانی نیشتمانی".

سەرەتای ئەم هەفتەیە موجتەبا خامنەیی وەك رابەری سێیەمی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێدرا.

لە پەیامەكەی سیستانی تێبینی ئەوەیش دەكرێت جیا لەوەی ناوی موجتەبای نەهێنێ‌، پۆستەكەیشی باس نەكردووە و تەنیا وەك شوێنگرەوە ناوی بردووە


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل