هاوكات لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی ئاسمانیی ئێران و ئەمەركیا و ئیسرائیل، چەند وڵاتێك هەوڵی وەستانی شەڕەكە دەدەن، لەوانە رووسیا، جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئەو وڵاتە لە نەتەوەی یەكگرتووەكان رای گەیاند كە مۆسكۆ پڕۆژەبڕیارێكی پێشكەش ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە و داوای وەستانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
ئانا یڤستیگنیڤیا جێگری نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رای گەیاند، كە وڵاتەكەی پڕۆژەبڕیارێكی بۆ وەستانی شەڕ پێشكەش ئەنجوومەنی ئاسایش كردووە بە رەچاوكردنی كاریگەریی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە لەسەر دۆخەكە و دۆخی گەلانی ناوچەكە.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارێك بدات كە بەحرێن ئامادەی كردووە، سەركۆنەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی كەنداو دەكات و هەوڵدان بۆ وەستانی، بێ ئەوەی باسی هێرشەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بكات، هەرچی پڕۆژەبڕیارەكەی رووسیایە داوای وەسەتانی شەڕ و ئاگربەست
دەكات و سەركۆنەی هێرشی سەر هاووڵاتییانی دەكات، ئەگەرچی پڕۆژەكەی رووسیا ناوی هیچ وڵاتێكی نەهێناوە.
یڤستیگنیڤا لە دانیشتێكی ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی، هیوادارین رێگەچارە دیپلۆماسییەكان كۆتایان نەهاتبێت و لایەنە پێوەندیدارەكان بە شەڕەكە خواستێكی سیاسییانە پێشان بدەن و هەوڵ بدەن لە توندوتیژی دوور بكەونەوە.