هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دۆخی ناوچەكە بە تەواوەتی شێواوە، لە چەند روویەكەوە بە شەڕەكە كاریگەر بووە، لەوانە كۆمەڵایەتی لە رووی پاڵپشتیكردنی ئێران و وەستانەوەی لە دژی، كە جیاوازی هاوێشتووەتە نێوان سوننە و شیعە، موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی نیشتمانیی شیعە داوای یەكڕیزی سوننە و شیعە دەكات.
ئەمڕۆ چوارشە
م سەدر لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، پێم راگەیەندراوە كە سانێك هەن دەیانەوێ گیانی تایفیەت لە ناوچەكە برووژێنن بە سوودبینین لەو دۆخەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی گەیشتووە، لێرەوە داوا لە گەلانی ناوچەكە دەكەن، لەوانە گەلی عێراق، بە سوننە و شیعەوە بۆ هۆشیاری و دانایی و پابەندبوون بە شەرعی ئیسلامی و قورئانی و برایەتی، چونكە خوێنی موسڵمانی شیعە بۆ موسڵمانی سوننە حەرامە بە پێچەوانەوە.
روونی كردەوە، داواتان لێ دەكەن درك بەو مەترسییە بكەن كە لە دوژمنی هاوبەشمان و باڵەكانی لە ناوچەكە سەرچاوەی گرتووە، داوای یەكڕیزیی سوننە و شیعەی كرد بەرانبەر بە ئاڵنگارییەكان و هەوڵەكانی ورووژاندنی گیانی تایفی لە ناوچەكە لە سایەی ئەو دۆخەی دروست بووە.