سەرایا ئەولیا‌و دەم: حەوت هێرشمان كردووەتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا

:: PM:12:58:12/03/2026 ‌
لەسەر ئەو هێرشانەی لە 24 سەعاتی رابردوودا كرانە سەر بنكەكانی ئەمەریكا، گرووپی چەكداری "سەرایا ئەولیا‌و دەم" كە خۆی وەك بەشێك لە هێزەكانی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنێت، لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا رای گەیاند، ئەوان هێرشەكانیان كردووە. 

ئەو گرووپە چەكدارییەی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق راگەیەنراوی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ‌، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا حەوت ئۆپەراسیۆنییان دژی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق ئەنجام داوە.

ئەوان پێیان وایە كە ئەمە وەك جێبەجێكردنی "ئەركێكی شەرعی" بووە و دووپات لەوە دەكەنەوە كە هێرشەكان بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.



وشە - وشه‌