وەزارەتی دەرەوەی ئێران زانیاری تری لەسەر برینداربوونی موجتەبا بڵاو كردەوە

:: PM:01:13:12/03/2026 ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئێران زانیاری نوێی لەبارەی برینداربوونی موجتەبا خامەنەیی رێبەری نوێی ئێران بڵاو كردەوە و دەڵێن، برینەكەی سووكە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رای گەیاند، رێبەری نوێی ئێران بریندار بووە، بەڵام برینەكەی سووكە. 

لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی راگەیاند، موجتەبا خامنەیی تەمەن 56 ساڵ، لەو هێرشەدا قاچی شكاوە و چەند برینێكی سووكی دیكەی لە دەموچاویدا هەبووە، بەتایبەت لە دەوری چاوی چەپی كە تووشی كێشە بووە.

پێشتر دەزگای پەخشی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە "موجتەبا خامنەیی كە بۆ جێگرتنەوەی باوكی عەلی خامنەیی وەك ڕێبەری ئێران دەستنیشانكرابوو، لە هێرشی ئیسرائیل-ئەمەریكی بۆ سەر ئێران بریندار كرابوو". 

هەر پێوەست بەو بابەتەوە، دوێنێ‌ رۆژنامەنووسێك لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكای پرسی ئایا ئەگەر ڕێبەری نوێی ئێران بپێكن، سەركەوتن رادەگەیەنن؟ ترەمپ گوتی، نامەوێت لێدوان لەسەر ئەوە بدەم.





وشە - وشه‌