دەیلی مەیل: ڕێبەری نوێی ئێران لە کۆمادایە و قاچێکی لەدەست داوە

:: PM:08:41:12/03/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئاداری 2026، ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی هەواڵێکی بەپەلەی لەبارەی تەندروستیی ڕێبەری نوێی ئێران بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە موجتەبا خامنەیی "لە کۆمادایە و قاچێکی لەدەست داوە".

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە ناو تاران کە بۆ ڕۆژنامەکە قسەی کردووە، موجتەبا خامنەیی تەمەن 56 ساڵ، ئێستە لە ژووری چاودێریی چڕدایە لە نەخۆشخانەی زانکۆی سینا، کە دەکەوێتە ناوچە مێژووییەکەی شارەکەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستەدا نەخۆشخانەکە و دەوروبەری بە توندی لەلایەن بەرپرسان و هێزە تەناهییەکانەوە دەورە دراوە.




وشە - پۆڵا مەحموود