لاریجانی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: کۆتاییهێنان بە جەنگ لە توویتەرەوە ناكرێت

:: PM:09:11:12/03/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئاداری 2026، عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە کە ئاماژەی بەوە کردبوو دەتوانێت هەر کاتێک بیەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت. لاریجانی ڕای گەیاند کە هەڵگیرساندنی جەنگ ئاسانە، بەڵام کۆتاییهێنان پێی شتێک نییە تەنیا بە چەند تویتێک بکرێت.

لاریجانی لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە سەکۆی "ئێکس" نووسیویەتی، کۆتاییهێنان بە جەنگ بە لێدوان و بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناکرێت، هاوکات دووپاتی کردەوە کە ئێران پاشەکشە ناکات تا ئەو کاتەی لایەنی بەرانبەر ددان بە هەڵەکانیدا دەنێت و باجی ئەوە دەدات کە کردوویەتی.

لە کۆتایی قسەکانیدا لاریجانی ڕای گەیاند، "تاران واز لە نەیارەکانی ناهێنێت تا ددان بە هەڵەکانیاندا نەنێن و باجەکەی نەدەن"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوە و پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان ئێران، ئەمەریکا و ئیسرائیل.

پێشتر و دوێنێ چوارشەم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاندبوو کە جەنگی سەر ئێران "بەمنزیکانە کۆتایی دێت"، و ئاماژەی بەوە دابوو کە هیچ ئامانجێکی گرنگ لەو وڵاتەدا نەماوە.



وشە - پۆڵا مەحموود