هاوكات لەگەڵ شەڕ و هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وڵاتانی ناوچەكە لەوانەش عێراق، رووبەڕووی هێرشی رۆژانەی مووشەك و درۆن دەبنەوە، لە عێراق دۆخەكە ئەوەندە نادیارە، هەندێك لە هێرشەكان نازانرێت كێ ئەنجامی دەدات، كاتێك شەڕی میلیشیاكان و ئەمەریكا و ئیسرائیل هەیە، وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشك و درۆنەكان.
لە دوای دەست پێكردنی شەڕی ئاسمانیی ئێران، شەڕ و بۆردمان عێراقی گرتووەتەوە، رۆژانە میلیشیاكانی بەرەی موقاوەمە بنكە سەربازی و بەرژەوەندی و نێردە دیپلۆماسییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج، هاوكات فڕۆكە جەنگی و درۆنەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە كردنەئامانجی بنكە و بارەگەی ئەو میلیشیایانە بەردەوامن، لەوانە شەوی رابردوو دوو گورزی بەهێزیان لە كەركووك و ئەنبار لێ وەشاندن و كوژراو و بریندارێكی زۆر هەیە.
لەو ناوەدا ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری عێراق ل
ە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە كە هێزە چەكدارەكانی عێراق لەوپەڕی ئامادەسازین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەكان، ئەمڕۆ بەشی ئەندازەی فرقەی 14ی پیادە سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا، كەرتی فەوجی یەك لیوای 50 لە مەخموور، رووبەڕووی هێرشكردن بە سێ درۆنی بۆمڕێژكراو هاتەوە و چوارەمیش بەدوای ئەواندا هات، زۆر بە توانا رووبەڕوویان بوونە و ئەوانیان بەر لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان تێكشكاند.