ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئاداری 2026، میدیاکانی ئیسرائیل دووپاتیان کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکەی ناو لبنان، ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی زیاتری باشووری لبنان و بڵاوەپێکردنی خاڵی سەربازیی زیاترە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی هەواڵگرییەوە گواستیەوە کە "حزبوڵا هەڵەیە بەو باوەڕەی کە دەتوانێت ئاگربەست بسەپێنێت بەبێ ئەوەی ئیسرائیل ئازادیی کارکردنی لە ناو لبناندا دەست بکەوێت".
لە لایەکی ترەوە، دەستەی پەخشی ئیسرائیلی لە زاری دوو سەرچاوەی ئیسرائیلییەوە دووپاتی کردەوە کە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکە قووڵکردنەوەی کۆنترۆڵە لە باشووری لبنان و بڵاوەپێکردنی خاڵی سەربازیی زیاترە لە ناو خاکی لبناندا.
دەستەکە لە زاری هەردوو سەرچاوەکەوە ئاماژەی بەوەش دا کە "ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل (کابینەت) تاوتوێی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکەی ناو لبنان دەکات"، و ڕوونی کردەوە کە "پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک هەفتەدا ئۆپەراسیۆنە چڕە زەمینییەکە لە ناو لبنان دەست پێ بکات".