بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی دانانی بازگەیەكی پشكنین لەلایەن هێزەكانی ئێران لە پڕ ئەو بازگەیە كرایە ئامانج و تا ئێستە زیانەكانی بۆردمانەكە نەزانراوە.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، لە ناوچەی خاوەرانی باشووری رۆژهەڵاتی تاران لەكاتی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی هەشت ئەندامی هێزە چەكدارەكانی ئێران دووبارە خاڵێكی پشكنین كرایە ئامانج.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، لێدانەكە لەرێی فڕۆكە بووە و تەنیا سەعاتێك بووە ئەو بازگەیە دانراوە، هەروەها بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو بووەتەوە دووكەڵێكی چڕ دەبینرێت و خەڵك بە شڵەژاوی هەوڵی دووركەوتنەوە لە ناوچەكە دەدەن.
میدیاكان یان ئێران بەفەرمی تا ئێستە زیانەكانی بۆردمانەكەی بڵاو نەكردووەتەوە.
ماوەی 14 ڕۆژە هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە و تا ئێستە هەزاران كەس و سەرباز و سەركردەی ئەو وڵاتە كوژراون.