جیا لەو هێرشانەی رۆژانە دەكرێتە سەر میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لە چەند ناوچەیەكی عێراق، دوێنێ لە بەغدا ژمارەیەك فەرماندەی میلیشیاكان كرانە ئامانج و كوژران، شارەزایەكی بواری تەناهی ئاماژە دەكات كە رووداوەكەی ناوچەی كەرادەی بەغدا، رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ دەست پێكردنی سیناریۆی كوشتنی سەركردە دیارەكانی میلیشیاكان.
سادق عەبدوڵا شارەزای تەنالی دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە كەسایەتییەك دیار كراونەتە ئامانج، بێ دیاریكردنی ناسنامەكانیان، ئەوەی رووی دا رەنگە بەشێك بێت لە پلانێك كە ژمارەیەك فەرماندە و سەركردەی دیاری میلیشیاكان دەكاتە ئامانج، ئەوە هاوكات لەگەڵ نیگەرانییەكی دیاری واشنتن لەبارەی بەرژەوەندییەكانی لە عێراق، بەتایبەتی باڵوێزخانە و بنكەی هەریر و كونسوڵگەی هەولێر و شوێنی تریش.
روونی كردەوە، بۆیە ئەگەری هەیە هێرشەكەی كەرادە دووبارە ببێتەوە، ئەوەش دەرگە لەبەردەم دۆخێكی مەترسیداری تەناهی لە ناو شارەكان واڵا دەكات، لەگەڵ ئەگەری فرەوانبوونی بازنەی هێرشەكان، ئەو شارەزایە وریایی لە تێوەگلانی عێراقی دا لەو رووبەڕووبوونانە كە كاریگەری لەسەر چەند ئاستێك دەبێت، لەناو پێشبینییەكان بە بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەكان و نەبوونی ئاماژە بۆ كۆتاهاتنی شەڕ بەمنزیكانە لە سایەی پەیامە توند و هەڕشەكانی ئێران و ئەمەریكا و ئیسرائیل لە یەكتر.