كریس رایت وەزیری وزەی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە، شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران تەنیا چەند هەفتەیەكی كەمی ماوە، ئەو كاتەیش بازاڕی نەوت دەبووژێتەوە و نرخەكەی دادەبەزێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، ئاژانسی
رۆیتەرز لێدوانی كریس رایتی بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێ، "پێموایە و بە دڵنیاییەوە ئەم جەنگە چەند هەفتەیەكی كەمی ماوە، لەوانەیشە زووتر تەواو بێت، ئەو كاتە بازاڕی نەوت دەبووژێتەوە و دوای ئەمەیش نرخەكان دادەبەزن".
بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، هەروەها بەهۆی هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر كەشتییە نەوتییەكان، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەتەوە و ئەمەیش نیگەرانیی دروست كردووە.