لە كەركووك بۆردمانی بارەگای كەتائیب ئیمام عەلی كرا

:: PM:08:10:15/03/2026 ‌
لە شارۆكەی دووبز لە باكوری رۆژئاوای كەركووك، هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر لیوای 40ی حەشدی شەعبی ئەنجام درا، كە ئەم لیوایە لە میلیشیای كەتائیبی ئیمام عەلی پێكهاتووە، لە لیستی تیرۆری ئەمەریكایە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، هێرشێكی ئاسمانی كرایە سەر بارەگای لیوای 40ی حەشدی شەعبی، كە لە دووبزە و تا ئێستە هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی ئەو هێرشە بڵاو نەكراوەتەوە، لە ماوەی كەمتر لە دوو سەعات ئەمە دووەم هێرش دەبێت لە كەركووك بكرێتە سەر میلیشیاكان. 

لیوای 40ی حەشدی شەعبی، لە میلیشیای كەتائیب ئیمام عەلی پێكهاتووە، ئەو میلیشیایە بە یەكێك لە هێزە توندڕەوەكانی سەر بە ئێران دادەنرێت، پەیمانگەی واشنتن وەها پێناسەی دەكات لە دوای كەتائب حزبوڵای عێراقی توندڕەوترین هێزە كە سەر بە سوپای پاسدارانە.


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل