هێرشی ئاسمانی بۆ سەر میلیشیای خۆراسانی و ئەنساروڵا لە ئەنبار بەردەوامە

:: PM:05:49:16/03/2026 ‌

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ چەندان جار هێرشی ئاسمانی كرایە سەر میلیشیاكانی سەرایا خۆراسانی و ئەنساروڵای ئەوفیا لە قائیمی رۆژئاوای عێراق، تەنیا لە هێرشی یەكەمدا 20 كەس لە چەكدارەكان كرانە ئامانج.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئادار، بۆ چەندان جار هێرش كرایە سەر میلیشیاكانی لە قائیمی سنووری پارێزگای ئەنبار، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە هەردوو لیوای 18 و 19ی حەشدی شەعبی كراونەتە ئامانج و هێرشەكانیش ماوەیەكی زۆر بەردەوام بووە.

لیوای 18 لە میلیشیای سەرایا خۆراسانی پێكهاتووە و لیوای 19یش لە میلیشیا ئەنساروڵا ئەوفیا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی شەفەق نیوز تەنیا لە هێرشی یەكەمدا، حەوت چەكدار كوژراون و 13 كەسیش بریندارن.

هەفتەی رابردوو لە چوارچێوەی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر پێگەی میلیشیاكان، بارەگایەكی تری لیوای 19 بۆردمان كرا، بەگوێرەی زانیارییەكان نزیكەی 250 كەس كوژران و بریندار بوون.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل