توركیا هاووڵاتییانی لە عێراق وریا دەكاتەوە

:: PM:08:35:16/03/2026 ‌

هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی پەرەسەندن و دۆخی ناهەمواری ناوچەكە بەهۆی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هەوڵی میلیشیاكان بۆ تێوەگلاندنی عێراق لەو شەڕ و ململانێیەی هەیە، بەشێك لە وڵاتانی دنیا و ناوچەكە پێیان وایە دۆخی عێراق بەهۆی ئەو میلیشیایانەوە ئارام نییە، بۆیە هاووڵاتییانیان وریا دەكەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەم باڵوێزخانەی توركیا لە بەغدا هاووڵاتییانی توركیای لە عێراق وریا كردەوە، بەوەی وریای خۆیان بن، لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە كە بەهۆی كاریگەری بە پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە گۆڕەپان و شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سەوزی بەغدا و دەوروبەری، ئەگەری تێكچوونی خێرای دۆخی تەناهیی لە عێراق هەیە، بۆیە داواتان لێ دەكەین ئاگاتان لە خۆتان بێت بۆ پاراستنی گیانتان.

روونی كردەوە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە گەشتكردن لە فڕۆكەخانەكانی عێراق وەستاوە و وەك راگەیەندراوە تا 19ی ئەم مانگە فڕۆكەخانەكان ناكرێنەوە، بۆیە دەكرێ لەو قۆناغەدا لە رێگەی وشكانی گەشت بۆ توركیا بكرێت، لەگەڵ رەچاوكردنی دۆخی ناوخۆیی و سەلامەتی خۆتان، تا ئێستە رێگەی خێرا لە نێوان توركیا و عێراق كراوەیە لە رێگەی دەروازەی سنورویی ئیبراهیم خەلیل، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە كە وا باشترە هاووڵاتییانی توركیا ئەگەر پێویست نەبێت، خۆیان لە گەشتكردنی بۆ عێراق بپارێزن.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل