هاوكات لەگەڵ ئەو شەڕە ئاسمانییەی چەند هەفتەیەكە لە نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران هەیە، لە عێراق میلیشیاكان كەوتوونەتە هێرشكردنە سەر نێردە دیپلۆماسی و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و دۆخی عێراقیان لە شەڕ نزیك كردووەتەوە، لە بەرانبەردا فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بنكە و جبەخانە و سەربازگەكانی میلیشیاكان، كە بەشێكن لە حەشدی شەعبی بۆردمان دەكەن.
سەرچاوەیەكی تەناهی رای گەیاند كە ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە كەرتی جەرف سەخر لە باكوری پارێزگای بابل بیستراوە، هاوكات دەنگی فڕۆكەش بیستراوە، تا ئێستە سروشتی تەقینەوەكان نەزانراوە و روون نییە، تا ئێستە دیار نییە هێرشی ئاسمانییە یان مووشەك و ئامانجەمكان بارەگەن یان شتر تر.
هاوكات زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بۆ زیانی گیانی ناكەن، ئەوە لەو كاتەی ناوچەی جەرف سەخر، كە مۆڵگەی سەرەكیی چەند میلیشیایەكی نزیك لە ئێرانە لە وانە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی، لە ماوەی چەند هەفتەی شەڕی ئەمەریكا و ئێران بە بەردەوام كراوەتە ئامانج.