ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئاداری 2026، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە مووشەکەکانیان بە سەرکەوتوویی زیاتر لە 100 ئامانجیان لە ناو خاکی ئیسرائیل پێکاوە.
بەپێی بەیاننامەکەی سوپای پاسداران، لە هێرشەکاندا هەردوو جۆری مووشەکی بالیستیی "خوڕەمشار چوار" و "قەدر" بەکار هێنراون و بە وردی ئامانجەکانیان پێکاوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا سوپای پاسداران دووپاتی کردەوە کە هۆکاری سەرکەوتنی ئەم هێرشە مووشەکییە بەرفراوانە و پێکانی زیاتر لە 100 ئامانج، دەگەڕێتەوە بۆ داڕمانی تەواوەتیی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل، کە نەیتوانیوە ڕێگری لە گەیشتنی مووشەکەکان بکات.