رۆژنامەی مەدای عێراقی ئاشكرای دەكات، حكوومەتی عێراق چەند بەرپرسێكی میلیشیاكانی گرتووە ئەوانەی دەستیان لە هێرشەكانی ناو عێراق هەیە، بەڵام ژمارە و ناسنامەی گیراوەكان دیار نییە.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار، رۆژنامەی
مەدای عێراق لە چەند سەرچاوەیەكی تەناهییەوە ئاشكرای دەكات، حكوومەتی عێراق چەند بەرپرسێكی میلیشیاكانی گرتووە، لە تۆڵەی ئەوە میلیشیاكان شەوی رابردوو چەندان هێرشیان بۆ ناوچەكانی بەغدا ئەنجام داوە.
رۆژنامەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ژمارە و ناسنامەی گیراوەكان تا ئێستە دیار نییە.
ئەم هەڵمەتەی حكوومەتی عێراق دوای ئەوە دێت گوتەبێژی محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رای گەیاند، چیتر نەرمی لەگەڵ هێرشبەرەكان نانوێنن.
لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ئێران، میلیشیاكان بە پاساوی بەرگریكردن لە ئێران، هێرش دەكەنە سەر دامەزراوە هەستیار و گرنگەكان و شاندە دیپلۆماسییەكان لە هەرێمی كوردستان و بەغدا و بەسرە.