وەلید خەلیفە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا رای گەیاند، هێزێكی زۆر لە بەغدا بڵاو كراونەتەوە بۆ ئەوەی شوێنە گرنگەكان و شاندە دیپلۆماسییەكان لە شارەكە بپارێزن.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار، لە بەغدا بەرپرسانی تەناهی بە ئامادەبوونی
رۆژنامەنووسان كۆبوونەوە، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بەغدا و دڵنیاكردنەوەی شاندە دیپلۆماسییەكان. سەعد معن بەرپرسی راگەیاندنی شانەی تەناهی لە عێراق دووپاتی دەكاتەوە، "دۆخی گرتووخانەكان مایەی مەترسی نییە"، چونكە چەند رۆژێك بوو بەهۆی هێرشی میلیشیاكان مەترسی شكاندنی گرتووخانەكان هەبوو.
لەبارەی شاندە دیپلۆماسییەكانیش وەلید خەلیفە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا قسەی كردووە، ئاشكرای كرد كە هێزێكی زۆر لەناو بەغدا بڵاو كراونەتەوە، ئەركیان پاراستنی شوێنە گرنگەكان و شاندە دیپلۆماسییەكانە.
شەوی رابردوو چەندان هێرش بۆ سەر شوێنە گرنگەكانی بەغدا ئەنجام درا و میلیشیاكانی سەربە ئێران لە عێراق ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن. رۆژنامەی مەدای عێراقی ئەمڕۆ ئاشكرای كردووە، چەندان بەرپرسی میلیشیاكان گیراون، بەڵام ناسنامە و ژمارەیان ئاشكرا ناكرێت.