كاتس بۆ سوپای ئیسرائیل: بێ وەرگرتنی رەزامەندیی بەرپرسانی ئێران بكوژن

:: PM:01:44:18/03/2026 ‌
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، كوشتنی ئیسماعیل خەتیب وەزیری هەواڵگری ئێرانی راگەیاند و دووپاتی كردەوە، لەمەودوا سوپای ئیسرائیل پێویستیان بە رەزامەندی بۆ كوشتنی بەرپرسانی ئێران نییە و گوتیشی، "هیچ بەرپرسێك لە ئێران پارێزبەندی نییە".

ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كوشتنی ئیسماعیل خەتیب وەزیری هەواڵگریی "ئیتڵاعات"ی راگەیاند و دووپاتیشی كردەوە، لەمەودوا هێزەكانی ئیسرائیل دەرفەتی كوشتنی هەر بەرپرسێكی ئێرانیان بۆ رەخسا، پێویستیان بە رەزامەندی نییە، یەكسەر هێرش بكەن.

كاتس لە كۆنگرەكەدا دووپاتیشی كردەوە و گوتی، "سیاسەتمان روونە، هیچ كەسێك لەوان پارێزبەندیی نییە، هەموو بەرپرسانی ئێران ئامانجی ئێمەن". وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتیشی، "ئەمڕۆ پێشنینی رووداوی زۆر گەورە دەكەین كە ئاستی جەنگ لە دژی ئێران و حزبوڵای لبنانی بەرز دەكاتەوە"

 دوێنێ‌ ئیسرائیل كوشتنی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی راگەیاند و ئەمڕۆیش وەزیری ئیتڵاعات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل