سەباح نوعمان گوتەبیژی محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، ئەو هێرشانەی كە میلیشیاكان دژ بە هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدەن، "كردەی تیرۆریستین".
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار،
سەباح نوعمان گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، سەركۆنەی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ، "بۆردمانكردنی هەرێمی كوردستان كارێكە و قبووڵ ناكرێت، گرووپە تیرۆریستییەكانی دەرەوەی یاسا ئەنجامی دەدەن و ئێمە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە دەگرین كە دەیانەوێ ناسەقامگیریی دروست بكەن و حكوومەتی عێراق شەرمەزار بكەن".
گوتەبێژی سوودانی دووپاتی دەكاتەوە، ئەوان پێشتریش سەركۆنەی ئەو هێرشانەیان كردووە كە دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.
ماوەی چەند ساڵێكە میلیشیاكانی عێراق بە پاساوی جیاجیا هێرش دەكەنە سەر هەرێمی كوردستان.