رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوی دەكاتەوە، محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە شوێنی عەلی لاریجانی، دەكرێتە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار،
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوی كردووەتەوە، محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، كۆشش دەكات بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە زۆرە پڕ بكاتەوە كە لە دەسەڵاتی ئێران دروست بووە، هەروەها دەیەوێ خۆی وەك بەهێزترین پیاوی ئێران دەربخات.
رۆژنامە ئیسرائیلییەكە دەڵێ، "قالیباف دەكرێتە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دوای ئەوەی عەلی لاریجانی لە هێرشێكی ئیسرائیلدا كوژرا".
دوێنێ عەلی لاریجانی لە هێرشێكی ئیسرائیلدا كوژرا، لاریجانی دوای خامنەیی بە بەهێزترین پیاوی كۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرا.