ماكرۆن: دەبێ عێراق رووبەڕووی میلیشیاكان ببێتەوە

:: PM:01:28:19/03/2026 ‌
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا دووپاتی كردەوە، دەبێت دەسەڵاتی عێراق رووبەڕووی میلیشیاكان بێتەوە و رێگریی بكات لەوەی هێرش بكەنە سەر شاندە دیپلۆماسییەكان، داوایشی كرد واشنتن و تاران راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن لەبارەی ژێرخانی وزە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئادار، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی كردەوە، دەبێت دەسەڵاتی عێراق رووبەڕووی میلیشیاكان ببێتەوە و چیتر رێگەیان نەدات هێرش بكەنە سەر شاندە دیپلۆماسییەكان.

ماكرۆن دووپاتی كردەوە، بەمدواییە گفتوگۆی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و پێی راگەیاندوون، وڵاتەكەی لە پشتیوانیی عێراق بەردەوام دەبێت.

بەڵام ماكرۆن گوتیشی، "تەواو بە راشكاوی دەڵێم دەبێت عێراق رووبەڕووی میلیشیاكان ببێتەوە، چونكە كاری ئەوان لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل