حوسێن دەهقان لە پۆستەكەی لاریجانی دانرا

:: PM:02:21:19/03/2026 ‌
حوسێن دەهقان وەزیری پێشتری بەرگریی ئێران، لە شوێنی عەلی لاریجانی كرایە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دەهقان لە 2019 لەلایەن ئەمەریكاوە سزای بەسەر سەپێنراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئادار، حوسێن دەهقان وەزیری پێشتری بەرگریی ئێران، كرایە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران. 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، حوسێن دەهقان لە ساڵی 1957 لە دایك بووە، وەك كەسێكی سیاسی و سەربازیی رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ناسراوە، بەرپرسیارێتی لە سوپای پاسداران هەبووە و لە سەردەمی حەسەن رۆحانیش وەزیری بەرگریی ئێران بوو.

 لە ساڵی 2019وە ئەمەریكا سزای بەسەر حوسێن دەهقان سەپاندووە، چونكە بەوە تۆمەتبار دەكرێت دەستی لە كاری تیرۆریستی هەبووە لە لبنان و ئەرجەنتین.

عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بوو، بەڵام شەوی دووشەمی رابردوو لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر تاران كوژرا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل