فڕۆکەیەکی جەنگی هێرشی کردە سەر لیوای شەشی حەشدی شەعبی

:: PM:11:50:19/03/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی تەناهی ڕای گەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێگەیەکی سەر بە لیوای شەشی حەشدی شەعبی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین، ڕووبەڕووی بۆردومانێکی فڕۆکەی جەنگی بووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە دا، بۆردمانەکە پێگەی لیواکەی لە چوارچێوەی ناوچەی بەرپرسیارێتیدا کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی تا ئێستە قەبارەی زیانەکان یان جۆری زیانپێکەوتنەکە بە ڕوونی بزانرێت.

لە کۆتاییدا ڕوونی کردەوە کە هێزە تەناهییەکان پشتێنەیەکی تەناهییان لە دەوروبەری پێگەکە دروست کردووە، لە هەمان کاتدا لایەنە پێوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە.


وشە - پۆڵا مەحموود