شانەی ڕاگەیاندنی تەناهیی عێراق ڕای گەیاند کە بارەگای سەرەکیی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە بەغدای پایتەخت، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.
ئەمڕۆ شەموو 21ی ئادارى 2026، فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی تەناهى، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "
شەفەق نیوز" پشتڕاستی کردەوە، کە بارەگای دەزگاکە لە ناوچەی "مەنسوور"ی بەغدا، سەعات 10:15ی بەیانی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووەتەوە.
تا ئێستا لایەنە تەناهییەکان هیچ زانیارییەکی زیاتریان لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان یان ناسنامەی ئەو لایەنەی لە پشت هێرشەکەوە بووە بڵاونەکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.