نازدار نوێترین بەرهەمی بەناوی "نەورۆزە" بڵاو كردەوە

:: PM:07:04:21/03/2026 ‌
"نەورۆزە" دەبێتە یەكەمین بەرهەمی فەرمی نازدار جزیری لە ساڵی 2026 دا بڵاوی دەكاتەوە، كە گۆرانیەكی كرمانجی شادە تایبەت بە یادی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی.

 خانمە هونەرمەند نازدار جزیری زیاتر لە دوو ساڵە كار لەسەر ئەم بەرهەمە دەكات بۆ ئەوەی لە هەموو نەورۆزێك ببێتە گۆرانی دڵخوازی هەر كوردێك بۆ یادی نەورۆز و سەریساڵی كوردی، لەبەر ئەوەی نەورۆز تایبەتە و گرینگی خۆی هەیە.

ئەم بەرهەمە لە ئاوازی هونەرمەند ڕابینە، تێكستی لەلایەن هونەرمەند نازدار نوسراوە، گۆكسەل كامجی كاری بەرهمهێنانی موزیكی بۆ ئەنجامداوە، لەلایەن سیپان فادل كاری دەرهێنانی بۆ كراوە بەشێوەی ژیری دەستكرد ڤیدیۆ كلیپەكە بەرهەمهاتوە، بەرهەمی نازدار پڕۆدەكشنە، لەسەر یوتوب كەناڵی فەرمی نازدار جزیری بڵاو كراوەتەوە.

نازدار لە ساڵی 1987 لە جزیرەی بۆتان لە باكوری كوردستان لە دایكبووە، لە‌ تەمەنی شەش ساڵی لەگەڵ خێزانەكەی كوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبوون..



وشە - سۆران عەزیز