باڵوێزخانەی ئەمەریكا: میلیشیای ئێران هێرشێكانیان لە عێراق فراوان كردووە

:: PM:11:21:21/03/2026 ‌
باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات لە فراوانبوونی هێرشی میلیشیاكانی سەربە ئێران و داوا لە ئەمەریكییەكان دەكات عێراق جێبهێڵن.

ئەمڕۆ شەموو 21ی ئادار باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا راگەینراوێكی كورتی بە ناوی "هۆشداری تەناهی" بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "میلیشیا تیرۆریستەكانی سەربە ئێران هێرشێكی فراوانیان ئەنجامدا بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەمەریكی و ئامانجەكانی پێوەیست بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆیە دەبێت هاووڵاتیانی ئەمەریكی دەستبەجێ عێراق جێبهڵن"

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرش كرایە سەر سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی ئەمەریكا لە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و تا ئێستە زیانەكان دیار نییە. پێشتر ئەمەریكا داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە كۆنتڕۆڵی ئەو میلیشیانە بكات بەڵام عێراق سەركەوتوو نەبووە. 



وشە - باز ئه‌حمه‌د