بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەم هەلیكۆپتەرێكی قەتەری لە ئاسمانی ئەو وڵاتە لە ناو ئاوی كەنداو كەوتە خوارەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەیش ئاشكرای كرد، تیمی هەلیكۆپتەرەكەیش كەوتوونەتە ناو ئاوەوە و ژمارەیان حەوت كەسە، تەرمی شەشیان دۆزراوەتەوە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو هەلیكۆپتەرێكی
قەتەری بەهۆی كێشەیەكی هونەری و تەكنیكییەوە و لە كاتی ئەركی ڕۆتینی خۆیدا، لە سنووری ئاوی نێودەوڵەتی كەوتە خوارەوه، دوای ئەو ڕووداوەیش بە پەلە تیمەكانی بەهاناوەچوون گەیشتنە شوێنی كەوتنە خوارەوەی هەلیكۆپتەرەكە و دەستیان بە گەڕان و پشكنینی بۆ دۆزینەوەی سەرنشینانی هەلیكۆپتەرەكە كرد كە ژمارەیان حەوت كەس بوو.
كەمێك پێش ئێستە وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕاگەیەنراویكی تری بڵاو كردەوە و نووسیویەتی، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی گەڕان و بەهاناوەچوون بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری بزربووانی ڕووداوی كەوتنە خوارەوەی هەلیكۆپتەرەكە، تیمەكانمان توانیویانە تەرمی شەش كەس لە كۆی حەوت سەرنشینی هەلیكۆپتەرەكە بدۆزنەوە.
ئاماژەی داوە، تا ئێستەیش تیمەكان بەردەوامن لە گەڕان و پشكنینی ناوچەكە بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی حەوت كەسی تیمی هەلیكۆپتەرەكە.