به‌رپرسێكی ته‌ناهی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند، كه له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شت هێرش ناوه‌ندی دیپلۆماسی و لۆجستی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرده ئامانج.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ته‌ناهی عێراق بۆ فڕانس پرێس ئاشكرای كردووه، هه‌شت هێرشی جودا تا به‌ره‌به‌یان، به مووشه‌ك و درۆن، ناوه‌ندی پشتیوانی دیپلۆماسی و لۆجستی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج و به‌شێك له‌و مووشه‌كانه‌ی هاوێژران له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه خواره‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكی تری
عێراق بۆ فرانس پرێس باسی له ڕوودانی شه‌ش هێرش بۆ سه‌رۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرد و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیس گوتی، سه‌كۆیه‌كی گوێزه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌ك له گه‌ڕه‌كێكی به‌غدا و نزیك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانیان دۆزرایه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا زۆر به چڕی بنكه و باره‌گه‌ی میلیشیاكان و ته‌نانه‌ت هی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقیش به ئامانج ده‌گیرێن و دوێنێش ته‌نانه‌ت هه‌واڵگری عێراقیشی به چڕی بۆردمان كرد.