ئەمەریكا ئیسرائیل لە هێرشێكی گەورە ئاگەدار دەكاتەوە

:: AM:09:43:23/03/2026 ‌

كەناڵێكی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات ئەمەریكا بە حكوومەتی ئیسرائیلی راگەیاندووە، هێرشی كردنەوەی گەرووی هورمز چەند هەفتەیەك دەخایەنێت.

ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادار، كەناڵی 12ی ئیسرائیلیئاشكرای دەكات، ئەمەریكا ئیسرائیلی لەوە ئاگادار كردووەتەوە، ئەگەر هێرشەكەی كردنەوەی گەرووی هورمز دەست پێ بكات، ئەوا چەند هەفتەیەك دەخایەنێت.

ئەمە لە كاتێدایە ئەو دەرفەتە بەرەو كۆتایی دەچێت كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئێرانی دیاری كرد بوو، بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز. رۆژی شەموو رابردوو دۆناڵد ترەمپ وەك دوایین وادە 48 سەعاتی دیاری كرد، ئەگەر ئێران لەو ماوەیە گەرووی هورمز نەكاتەوە، ئەوا هێرش دەكرێتە سەر گەرووەكە و دەسەڵاتی ئێرانی تێدا دوور دەخرێتەوە.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ جارێكی تر هەڕەشەكەی دووبارە كردەوە.

گەرووی هورمز تا ئێستە بەهێزترین كارتی گوشارە بە دەست ئێرانەوە، چونكە ئەو گەرووەی كۆنتڕۆڵ كردووە كە بە شادەماری ئابووری جیهان دادەنرێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل