تەواوی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەغدایان جێهێشت

:: AM:10:08:23/03/2026 ‌
میدیای عێراقی ئاشكرای كردووە، شەوی رابردوو تەواوی راوێژكارانی بیانی كە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەی هاوبەشەكان كاریان دەكرد، بە فڕۆكەیەكی تایبەت بەغدایان جێهێشتووە و بەرەو دەرەوەی عێراق رۆیشتوون.

ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادار، چەند ماڵپەڕێكی عێراقی ئاشكرایان كردووە، ئەو راوێژكارانی هاوپەیمانان كە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق كاریان دەكرد، كشاونەتەوە و بە فڕۆكەیەكی تایبەت عێراقیان جێهێشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو فڕۆكەیە دوو رۆژ لەمەوبەر گەیشتووەتە بەغدا و تایبەت بۆ گواستنەوەی راوێژكارەكان هاتووە.

پێشتر چەند جارێك وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوایان  لە هاووڵاتیانی خۆیان كردووە، عێراق جێبهێڵن و بە فەرمیش هەندێك سەربازی خۆیان كشاندووەتەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هاوینی 2014 وە هاوكاری عێراق دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل