پێشبینی دەكرێت هێرشێكی هاوشێوە بۆ سەر دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەنجام بدرێت
میلیشیاكانی كەتائیبی حزبوڵا و نوجەبا هێرشەكەیان ئەنجام داوە
حەمید شەتری سەرۆكی هەواڵگری بەهێزترین كاندیدە بۆ سەرۆكایەتی حكوومەتی عێراق
نزار حەیدەر چاودێری سیاسی و سەرۆكی
سەنتەری راگەیاندنی عێراق لە واشنتن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ، "ئەو هێرشەی كرایە سەر هەواڵگری عێراق ئامانجەكەی كوشتنی حەمید شەتری سەرۆكی دەزگاكە بوو" كە هاوكات بە گرنگترین كاندید دادەنرێت بۆ ئەوەی بكرێتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.
نزار حەیدەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی كە ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادار لەلایەن ماڵپەڕی "ئەحداس عراقییە" بڵاوكراوەتەوە و دەڵێ، "هێرشەكەی سەر دەزگای هەواڵگری عێراق بە ئامانجی كوشتنی حەمید شەتری بوو كە سەرۆكی دەزگاكەیە".
نزار رووی دەكاتەوە هۆكارەكەیش ئەوەیە ئەو هێرشانە لەلایەن میلیشیاكانەوە بۆ ئەوە ئەنجام دەدرێت، تەواوی تواناكانی دەزگا تەناهییەكانی عێراق لەناو ببرێت و پێشبینی دەكات هێرشێكی هاوشێوە بكرێتە سەر دەزگای دژە تیرۆری عێراق.
سەبارەت بە ئەنجامدەران نزار حەیدەر پێیوایە كەتائیبی حزبوڵا و بزووتنەوەی نوجەبا ئەو دوو میلیشیایەیش بە هاوكاری ئەبوفەدەك كە بەرپرسی دووەمی حەشدی شەعبییە هێرشەكە ئەنجام دراوە.
حەمید شەتری سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراقە و لە ماوەی رابردوودا لە كاتی بەڕێوەچوونی دانوستاندنەكانی پێكهێنانی حكوومەت لە دوای مالیكی و سوودانی وەك بەهێزترین كاندید بۆ پۆستی سەرۆك حكوومەتی داهاتوو ناوی هاتووە. شەوی شەمووی رابردوو هێرش كرایە سەر دامەزراوەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق ئەفسەرێكی باڵا بە ناوی سەرمەد نووری لە هێرشەكە كوژرا.