لە سەڵاحەدین هێرش كرایە سەر میلیشیایەكی سەربە حزبی دەعوە

:: PM:01:08:23/03/2026 ‌
لە ناوچەی حەمرەی پارێزگای سەڵاحەدین هێرش كرایە سەر میلیشیایەكی حەشدی شەعبی كە بە لیوای 15 دەناسرێت و سەربە حزبی دەعوەیە كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم  23ی ئادار میدیای عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، هێرشێكی ئاسمانی كرایە سەر بارەگای لیوای 15ی حەشدی شەعبی. ئەو لیوایە لە هێزێك پێك دێت سەر بە حزبی دەعوەی ئیسلامییە كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات.

 تا ئێستە هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی هێرشەكە بڵاو نەكراوەتەوە.

 لە ماوەی رابردوودا بە دەیان جار هێرش كراوەتە سەر میلیشیاكانی عێراق كە پشتیوانی ئێران دەكەن لە شەڕەكەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریكا. پێشتریش لە 13ی ئەم مانگە هێرش كرابووە سەر هەمان میلیشیا لە سەڵاحەدین.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل