لە ئەنبار هێرشێكی تری ئاسمانی كرایە سەر میلیشیاكان

:: PM:01:45:23/03/2026 ‌
دوای هێرشە ئاسمانییەكەی سەر لیوای 15 حەشدی شەعبی كە بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام درا، كەمێك لەمەوبەر هێرشێكی تر كرایە سەر میلیشیای لیوای 27 كە بە هێزەكانی ئەبومونتەزەر محەمەداوی دەناسرێت و سەربە رێكخراوی بەدرە.

ئەمڕۆ دووشەم 23ی لە شارۆچكەی گەرمەی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق هێرشێكی ئاسمانی كرایە سەر بارەگای لیوای 27ی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، بەڵام تا ئێستە زیانەكان ئاشكرا نەكراون.

ئەو لیوایە سەربە رێكخراوی بەدرە كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات و میلیشیاكان بە "هێزەكانی ئەبومونتەزەر محەمەداوی دەناسرێت".
بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشێكی تر بۆ سەر لیوای 15ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەمرەی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجام درا، كە ئەو هێزەیش سەربە حزبی دەعوەیە كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات.

هەفتەی رابردوو سوپاسالاری ئەمەریكا دووپاتی كردەوە لە هێرشەكانیان بۆ سەر میلیشیاكانی عێراق بەردەوام دەبێت و تا ئەو كاتەی هێرش ناكەنە سەر بەرژوەندییەكانی ئەمەریكا.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل