وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێست خۆی لەسەر گەرووی هورمز خستەڕوو، دووپاتی دەكاتەوە گەرووەكە تەنیا بۆ كەشتی ئەمەریكا و ئیسرائیل و هاوپەیمانانی داخراوە و ئەگینا كەشتی وڵاتانی تر بە ئاسانی تێدەپەڕن دەشڵێ، "گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ گەرووەكە پێوەیستە بە راگرتنی شەڕەوە"
ئاژانسی تەسنیم ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادار
راگەینراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی بڵاوكردووەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە چەند سەعاتێكی تر ئەو وادەیە كۆتایی دێت كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئێرانی دیاری كرد بوو بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز ئەگینا ئەمەریكا هێز رەوانەی ناوچەكە دەكات بۆ ئەوەی گەرووی هورمز كۆنتڕۆڵ بكات.
پوختەی راگەینراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر داخستنی گەرووی هورمز راگەیاند
رێكارییەكانمان لە هورمز بۆ ئەوەیە ناوچەكە لە لایەن دوژمنان بەكارنەهێنرێت
بە هیچ شێوەیەك هورمز دانەخراوە
هەندێك رێكارییمان گرتووەتەبەر پێوەندی بە حاڵەتی جەنگەوە هەیە
هیچ كەشتییەكی ئەمەریكا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانیان تێناپەڕێت
كەشتی دەوڵەتانی تر بە ئاسایی تێدەپەڕن.
بەرپرسیارێتی تێكچوونی كەشتیوانی لە هورمز دەكەوێتە ئەستۆی ئەمەریكا و ئیسرائیل
گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری تەواو بۆ هورمز پێوەیستە بە وەستانی هێرشەكانەوە