دوای ئەوەی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ڕای گەیاند كە بەهۆی هەبوونی گفتوگۆی ئەرێنی لەگەڵ ئێران، فەرمانی بە وەزارەتی جەنگ كردووە هێرشە سەربازییەكان بۆ سەر وێستگەكانی وزەی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕابگیرێن، ئێران ئەوەی رەت كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادار، ترەمپ ئاشكرای كرد كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، واشنتن و تاران گفتوگۆیەكی "باش و بەرهەمدار"یان ئەنجامداوە كە تەوەرەی سەرەكییان گەیشتن بووە بە ڕێككەوتن و چارەسەرێكی تەواو بۆ پرسەكانی پێوەست بە كارەكانی ئەمەریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەبەرانبەردا ئاژانسی تەسنیم لەسەر زاری بەرپرسێكی ئێرانییەوە رەتی كردەوە هیچ دانوستانێكی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە نێوان بەرپرسانی واشنتن و تاراندا كرابێت.
لەوەتەی شەڕی ئێران- لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل یەكەمجارە ترەمپ بەو جۆرە قسە دەكات و باسی دانووستان دەكات.