دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی جەنگ لەگەڵ ئێراندا رای گەیاند كە سەركەوتنی گەورەمان لە جەنگەكە بەدەستهێناوە و ئاماژەیشی دا كە ئێرانییەكان رژدن بە هەر نرخێك بێت دانووستانمان لەگەڵدا بكەن و رێككەوتنێكمان لەگەڵ واژوو بكەن.
ترەمپ ئەوەیشی گوت كە هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێران ئێستا بوونییان نەماوە و بە تەواوی لەناو براون لەلایەن ئەمەریكاوە، دووپاتیشی كردەوە " ئێران چیتر بەرگریی ئاسمانی و رادار سەركردەی نەماوە و ئێستە بێ رابەرە"
زیاتر گوتی كە ئێمە نازانین لە ئێران لەگەڵ كێدا قسە بكەین و دانووستان ئەنجام بدەین، ئاماژیشی كرد كە بەڵام لە راستیدا لەگەڵ كەسانی گونجاو لەسەر هێڵین.
سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە ئێرانییەكان بەدوای گەیشتنن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێمە ئەمەیش دوای ئەوەی تەواوی هێزی دەریایی و مووشەك و بەرگرییەكانیان لەناو بران و ئێستەیش ئێمە لە ئاسمانی تارانین و چیمان بوێت دەیكەین.