ئه‌و وڵاتانه‌ی نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كه‌ن، هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێنجشه‌م یان له 48 سه‌عاتی داهاتوو شاندی هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی دانوستاندنه‌كان دابنیشن.
هه‌ریه‌ك له میسڕ و توركیا و پاكستان نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كه‌ن و ئێسته له گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی به‌رده‌وامن و ده‌یانه‌وێ له 48 سه‌عاتی داهاتوو یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام بدرێت.
وۆل ستریت جۆرنال بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته هه‌ردوولا دوورن له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، به‌ڵام پاكستان ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌رده‌وام ده‌بێ له نێوه‌ندگیریكردنی هه‌ردوولا و پێویستیشته جه‌نگ بوه‌ستێنرێ تا گفتوگۆكانی ئاشتی و ڕێككه‌وتن بوونیان هه‌بێت، ئه‌و دهسپێشخهرییهیش پێشوازی گه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه لێكرا.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه وڵاتانی كه‌نداو ترسیان لێنیشتووه و نایانه‌وێ تره‌مپ بگات به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران و سه‌ركرده‌كانی سعوودیه و ئیماڕات فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر تره‌مپ چڕكردووه‌ته‌وه بۆ به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ تا ئێران به ته‌واوی لاواز ده‌بێ و چیتر نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.