نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایان ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، كه مه‌رجی یهكلاكهركهوه و تایبه‌تیان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ده‌ستكردنه‌وه به دانوستاندنه‌كان هه‌یه و گرنگترین مه‌رجه‌كانیشیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
سوپای پاسدارانی ئێران له‌میانه‌ی ئه‌و دۆخه له‌رزۆكه‌ی كه ئێسته ئێران پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ئێران سه‌پاندووه و مه‌رجی قورس و گه‌وره‌ی داناوه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ده‌ستكردنه‌وه به دانوستاندنه‌كان.
ڕۆژنامه‌ی
وۆل ستریت جۆرنال مه‌رجه‌كانی ئێرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌میان بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له كه‌نداو دابخات و هێزه‌كانی بكێشێته‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی ئه‌و هێرشانه بكاته‌وه كه ئه‌مره‌یكا و ئیسرائیل كردوویانه‌ته سه‌ر ئێران و زیانیان به وڵاته‌كه گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه مه‌رجی تری ئێرانیان ئاشكرا كردووه كه بریتین له‌وه‌ی ئێران باجی گومرگی له‌و كه‌شتیانه وه‌رده‌گیرێ كه به ڕێڕه‌وی هورمز تێپه‌ڕ ده‌بن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه میسڕ له كه‌ناڵی سوێس وه‌ریده‌گرێت.
هاوكات ئێران داوای گه‌ره‌نتی ده‌كات، كه جارێكی تر هێرشنهكرێتهوه سه‌ر ئێران و بۆردمانه‌كانی ئیسرائیلیش بۆ سه‌ر حزبوڵای لبنانی كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی سه‌ر ئێران بوه‌ستێنرێت، هه‌روه‌ها ته‌واوی سزا سه‌پێنراوه‌كان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن، ڕێ به ئێران بدرێ كه به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی وه‌كخۆی بمێنێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خرێته نێو كارنامه‌ی دانوستاندنه‌كانه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێران، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ وۆل ستریت جۆرنال ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێرانی بۆ دانوستاندنه‌كان به ناواقیعی و گاڵته‌جاڕانه ناوبردووه و ده‌ڵێ، ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێران گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران قورس بكات.