توێژەرێك: گوشارەكانی ئەمەریكا لەسەر عێراق بۆ سەربازی گۆڕاون

:: PM:08:51:25/03/2026 ‌


هەر لەگەڵ هاتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كۆشكی سپی، سیاسەتەكانی بەرانبەر بە ئێران و عێراق و ناوچەكە گۆڕی، تا ئێستە چەندان جار عێراقی لە هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان و حەشدی شەعبی وریا كردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لە رووەكانی سیاسی و ئابوورییەوە گوشاری لە عێراق كردووە، شارەزایەك پێی وایە شێوازی كاری ئەمەریكا بۆ گوشاری سەربازی گۆڕاوە.

كەمال تائی توێژەری تەناهی رای گەیاند كە گۆڕانكاری بەسەر هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر میلیشیاكان لە عێراق هاتووە، ئێستە تەنیا بنكە و بارەگە چۆڵ و لاوەكییەكانیان بۆردمان ناكرێت و هێرشەكان گەیشتوونەتە ئاستی فەرماندەكانی حەشدی شەعبی، لە هەنگاوێك ئاماژە بۆ بوونی رێنوێنی بەرەو گوشاری راستەوخۆ بۆ سەر سەركردایەتیی حەشدی شەعبی دەكات. 

روونی كردەوە، ئەو گۆڕانكارییەش واتە گۆڕانی ئامرازەكانی گوشاری سیاسی و ئابووری ئەمەریكا لەسەر عێراق بۆ ئامراز سەربازی، هاوكات لەگەڵ هەڵسەنگاندنەوەی سروشتی پێوەندی لەگەڵ عێراق، بەتایبەتی دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق رێگەی بە حەشدی شەعبی دا بە وەڵامدانەوەی هێرشەكانی سەری و ئەوەش دەمارگرتنی ئەمەریكایە.

پسپۆڕان پێیان وایە ئەوەی ئێستە لە عێراق روو دەدات، ئاماژەیەكە بۆ نەمانی گوشاری سیاسی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، بەرەو گوشارە مەیدانییەكان دەچین، بەڵام ئەو گۆڕانكارییە مانای نەمان و تێكچوونی پێوەندییەكانی بەغدا و واشنتن ناگەیەنێت، بەقەدەر ئەوەی هەوڵێكە بۆ سەپاندنی دۆخێكی نوێ ببێتە بنەمایەك بۆ گفتوگۆ لە داهاتوو.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل