وڵاتانی كەنداو داوا لە عێراق دەكەن هێرشی میلیشیاكان بوەستێنێت

:: PM:09:09:25/03/2026 ‌

لە دوای دەست پێكردنی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران و میلیشیاكانی لە عێراق دەستیان بە بۆردمانكردنی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و وڵاتانی ناوچەكە كرد، بە ددانانی میلیشیاكانی عێراق هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوكەیان بۆردمان كردووە، بۆیە شەش وڵاتی كەنداو داوا لە عێراق دەكەن هێرشی میلیشیاكان بوەستێنێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم شەش وڵاتی كەنداو و عەرەبی، كوێت و ئیمارات و سعوودیە و قەتەڕ و بەحرێن و ئوردن، لە بەیاننامەیەكی هاوبەش سەركۆنەی هێرشەكانی ئێرانیان كرد و داواشیان لە عێراق كرد هێرشی میلیشیاكان لە خاكەكەیەوە بوەستێنێت، دووپاتیان كردەوە كە مافی ئەوەیان هەیە بەرانبەر بەو هێرشانە بەرگری لە خۆیان بكەن. 

لای خۆیەوە ئەبو مەهدی جەعفەری گوتەبێژ بەناوی گرووپی "ئەولیای دەم"، كە گرووپێكی سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقییە، لە بەیاننامەیەكدا وەڵامی بەیاننامەكەی وڵاتانی كەنداو و عەرەبیان دایەوە بەوەی هێرشەكانیان زیاتر دەكەن، رای گەیاند كە ئەوان بوونی ئەمەریكا لە ناوچەكە و لەو وڵاتانە دەكەنە ئامانج.

ئاماژەی كرد، نیازی ئەمەریكا بۆ هێنانی پێنج هەزار سەربازی تر بۆ ناوچەكە وامان لێ دەكات هێرشەكانمان  لە دژی ئەوان لەهەر وڵاتێك جێگیر ببن زیاتر بكەین، باسی ئەوەشی كرد كە هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی لە بنكە سەربازییەكانی سەر خاكی ئەو وڵاتانە كراوە.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل