ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئاداری 2026، مەسعوود پزیشکیان سەرکۆماری ئێران دووپاتی کردەوە، سەرجەم دامەزراوەکانی دروستکردنی بڕیار لە وڵاتدا لەسەر پرسە سەرەکییەکان یەکگرتوون، لە پێشەنگیانەوە پرسی بەڕێوەبردنی جەنگی ئێستە.
پزیشکیان لە پۆستێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی، ئەمڕۆ لە پرسی جەنگ و بەڕێوەبردنیدا، سەرجەم دامەزراوەکانی دروستکردنی بڕیار بە ڕێنوێنی ڕێبەری باڵا، بە ڕۆحیەتی یەکڕیزی و هاودەنگی یەکدەگرن.
سەرکۆماری ئێران زیاتر گوتی، وەک چۆن سەرکردە شەهیدەکەمان دووپاتی کردەوە، ئێمە باوەڕمان بە پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان هەیە لە پرسە سەرەکییەکانی وڵاتدا و ئەم یەکڕیزییە بنەمایە بۆ بەڕێوەبردنی کاریگەر، زاڵبوون بەسەر تەنگژەکاندا و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.