حەشدی شەعبی لە كەركووك بۆردمان كرا

:: PM:06:56:26/03/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە سنووری كەركووك بۆردمان كرا و هێشتا سووڕانەوەی فڕۆكەی جەنگی لە ئاسمانی شارەكە بەردەوامە. 

پەیامنێری "وشە" لە كەركووك رای گەیاند، لە ڕێگەی فڕۆكەوە بۆردمانی حەشدی شەعبی كرا لە دووبزی باشووری ڕۆژئاوای كەركووك.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ئەوە جاری یەكەم نییە لەو سنوورە بۆردمانی حەشدی شەعبی دەكرێت و پێشتریش گورزی كەمەرشكێن بەو گرووپە كەوتووە لەو سنوورەدا. 

جێی ئاماژەیە كە لە دوو ڕۆژی رابردوو بە چڕی بارەگاكانی حەشدی شەعبی دەكرێنە ئامانج بە تایبەت لە ئەنبار و چەند ناوچەیەكی تری عێراق.


وشە - وشه‌