ترەمپ لێدانی وێستگەکانی کارەبای ئێران بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕادەگرێت

:: PM:11:36:26/03/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگرتنی پلانەکانی بۆ بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبای لە ئێران بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕاگەیاند.

ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە سەکۆی "تروث سۆشیاڵ" ڕای گەیاند، لەسەر داواکاریی حكوومەتی ئێران، تکایە ئەم بەیاننامەیە وەک ڕاگەیاندنێک سەیر بکەن کە من ماوەی وێرانکردنی دامەزراوەکانی وزە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەوەستێنم، تا ڕۆژی دووشەم شەشی نیسانی 2026، سەعات هەشتی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە، "دانوستانەکان هێشتا بەردەوامن، و سەرەڕای ئەو لێدوانە هەڵانەی کە میدیا درۆزنەکان و ئەوانی تر بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵام زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن."


وشە - پۆڵا مەحموود