ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هێزەکانی ئێرانی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی ڕێکخراو کە مەدەنییەکانی لە ناو ئیسرائیل کردووەتە ئامانج، و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە تاران باجێکی "زۆر قورس" دەدات لە بەرانبەر ئەوەدا.
کاتس لە گوتەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دووپاتی کردەوە کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران بەبێ وەستان بەردەوام دەبن، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزیرەکەی ئیسرائیل زیاتر گوتی و دووپاتی کردەوە کە تەلئەبیب بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی تیرۆرکردنی سەرکردە و ئەفسەرەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ وێرانکردنی توانا ستراتیجییەکانـی ئەو وڵاتە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا کە هێزەکانی ئیسرائیل بازنەی بەئامانجگرتنەکانیان فراوانتر کردووە بۆ ئەوەی بوارەکانی تریش بگرێتەوە، بەتایبەت ئەو بوارانەی یارمەتیی ڕژێمی ئێران دەدەن بۆ بونیادنان و بەکارهێنانی ئامرازە جەنگییەکان دژی ئیسرائیل.