راگەیاندنی هەسەدە بڵاوی كردەوە، حەجی محەمەد نەبۆ "ناسراو بە چیا كۆبانێ" ئەندامی فەرماندەیی گشتی هەسەدە وەك جێگری فەرماندەی فرقەی 60 ی سوپای سووریا دەست بەكار بوو، ئەو فرقەیەیش لەو ناوچانە دەبێت كە هەسەدە دەسەڵاتی تێدا بووە.
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئادار، راگەیاندنی هەسەدە بڵاوی كردەوە چیا كۆبانێ بە فەرمی دەست بە كاربووە وەك جێگری فەرماندەی فرقەی 60 ئەو فرقەیەش لە چوار لیوا پێكهاتووە سێیان لە حەسەكە و ئەویتریان لە كۆبانێ دەبێت. واتە لەو ناوچانە دەبێت كە دەسەڵاتی هەسەدەی تێدا بووە.
هەسەدە لە راگەینراوێكدا دووپاتی كردووەتەوە، دانانی چیا كۆبانێ لەو پۆستە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 29ی كانوونی دووەمە، كە لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا ئەنجام دراوە.